بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو

هه‌ولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/29 ، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، ڕێورەسمی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی تورکیاوە ڕێکخرا بوو.




