نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خاتوو ئێلینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران و خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى لێكگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرد. هه‌ردوولا ستایشى به‌رده‌وامیى گفتوگۆکانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریى وڵات پته‌وتر ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى دۆخى مه‌ترسیدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌ختیان له گرنگیى كاركردنى هه‌مه‌لایه‌نه له ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه دووپاتیان كرده‌وه كه پێویسته عێراق له ململانێ و كێشه‌كانى ناوچه‌كه، به‌دوور بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




