له دهۆك نه‌خشه‌ی 49 هه‌زار پارچه زه‌وی ئاماده كراوه

دهۆك -KDP.info- له سنووری شاره‌وانییه‌كانی دهۆك نه‌خشه‌ی49 هه‌زار پارچه زه‌وی ئاماده‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆكیش ده‌ڵێ: سبه‌ی له ئاكرێ و حه‌فته‌ی داهاتووش له دهۆك زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ندازیار دیار به‌حری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له پارێزگای دهۆك 40 شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانن، دوای ده‌رچوونی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به ئاماده‌كاری كراوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رەکانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك گوتی: دابه‌شکردنی زه‌وی چه‌ند قۆناغێك له‌خۆ ده‌گرێت، ئێستا نه‌خشه‌ی 49 هه‌زار پارچه زه‌وی ئاماده‌یه، سبه‌ی له قه‌زای ئاكرێ هه‌زار پارچه زه‌وی و حه‌فته‌ی داهاتووش له دهۆك هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ندازیار دیار به‌حری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێش ساڵی 2012 فه‌رمانی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ پازده هه‌زار كه‌س هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی تا ئێستا زه‌وی به‌و كه‌سانه نه‌دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كار به فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رمانیان هه‌بووه زه‌ویان پێ دەدرێت.
قائید میرۆ




