كه‌رتی گه‌شتوگوزار زیاتر ده‌بووژێته‌وه

هه‌ولێر- KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار دەڵێت، له كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار بوژاوەتەوە و گەشبینین لە کابینەی دەیەمیشدا زۆرتر دەبووژێتەوە.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی به‌خۆیه‌وه بینی، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی گه‌شتیاری جێبه‌جێ كراون، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار گه‌یشته حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئاسانکاری زۆر بۆ گەشتیاران کراوە و ساڵ بۆ ساڵییش گه‌شتیار زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار ده‌ڵێت: گه‌شبینین له كابینه‌ی نوێ گرینگی زیاتریش بە کەرتی گەشتیاری بدرێت، چونكه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی كه‌رتی گه‌شتیاری كردووەته‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌كات.
قائید میرۆ




