20%ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی ھەولێر، تەواو کراوە

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، تا ئێستا 20%ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرا جێبه‌جێ كراوه و بڕیاره له هاوینی داهاتوو ئاو بگاته ناو هه‌ولێر.
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ڕۆژانه هه‌زار و 800 تا دوو هه‌زار و 500 كه‌س كار له پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، تا ئێستا 20%ی پڕۆژه‌كه ته‌واوبووه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، له سه‌نته‌ری هه‌ولێریش کار له پڕۆژه‌كه دەکەن بۆ ڕاكێشانی بۆڕی ئاو، له وێستگه‌ی سه‌ره‌كی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو ده‌شڵێت: وا بڕیاره له‌ماوه‌ی 12 مانگدا ئاو بگه‌یه‌ندرێته سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له مانگی حه‌وتی ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرا ئاو بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر دابین ده‌كات.
ئاری ئه‌حمه‌د ڕوونی كرده‌وه: شاری هه‌ولێر به به‌رده‌وامی له گه‌وره‌بوونه، سه‌ره‌ڕای خێرایی گه‌وره‌بوونی پایته‌خت پڕۆژه‌كه كێشه‌ی ئاو بۆ چه‌ندین ساڵ چاره ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا به‌ره‌و فراوانبوون بچێت بێگومان پێویستی به پڕۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌یه.
قائید میرۆ




