٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دارایی هۆشداری بەو بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر‌-KDP.info- لە نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بەو بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانە دەدرێ "گەر ڕێگری یان ئاستەنگ بۆ كارمەندانی (هەژماری من) دروست بكەن"، ڕێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

دەقی نووسراوەكە:

بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان/ بانكەكانی (مەڵكەندی/ توی مەلیك/ تانجەڕۆ/ هەڵەبجە و چەمچەماڵ).

بابەت گشتاندن

ئاماژە بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (5171)، لە (27/10/2024)، پڕۆژەی (هەژماری من) پرۆژەیەكی سەرتاسەریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە، پێویستە وەكوو خۆی لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان جێبەجێ بكرێ، هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێك لەو بانكانەی كە تایبەت كراون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ڕێگری و ئاستەنگ بۆ كارمەندانی هەژماری من دروست بكا، دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە و پاڵپشت بە هەردوو مادەی (4 و 5) لە یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەری دەوڵەمەند و كەرتی گشتیی ژمارە (14)ی ساڵی (1991)، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار