د. ئه‌ڤین فەتاح: بەبێ جیاوازی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ده‌بین

هه‌ولێر-KDP.info- كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی لیستی 190ی پارتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی پارتی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: له خولی شه‌شه‌می پەرلەمان له‌ناو خه‌ڵك ده‌بین به‌بێ جیاوازی.
د.ئه‌ڤین فه‌تاح سورچی، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له ده‌نگده‌رانمان ده‌كه‌ین، هه‌ر له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌ڵێنێك به هاووڵاتییان نه‌ده‌ین دواتر پێمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئێمه‌ش پابه‌ندی فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بووین، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئێمه وه‌كو كاندید و لیستی پارتی به خه‌ڵكی كوردستان‌مان داوە، ده‌مانه‌وێ له خولی داهاتووی په‌رله‌مان جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵێنمان به خه‌ڵك داوه دڵسۆزبین به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی كوردستان.
كاندیدە سه‌ركه‌وتووەکەی پارتی گوتیشی: هه‌ر كه‌سێك ده‌نگیشی به ئێمە نه‌دابێت به‌گوێره‌ی توانا خزمه‌تی ده‌كه‌ین، ئێمه وا فێركراوین خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی بكه‌ین، چونكه ئێمه كاندیدی لیستی سه‌رۆك بارزانین، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت چ وه‌ك په‌رله‌مانتار چ وه‌ك پارتی درێغی ناكه‌ین.
قائید میرۆ




