"حكوومه‌ت كه‌رتی كشتوكاڵی بوژاندووەته‌وه"

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆرێکی بواری ئابووری دەڵێت، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كردار گرینگییه‌كی زۆری به كه‌رتی كشتوكاڵ داوه، ده‌شڵێ، له زاخۆ تا كه‌لار چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام دراون.
پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد حه‌مه عه‌زیز، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دووربین بۆ پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ئیداره‌ی سلێمانی دروست كران، دوو سێ خاڵی جه‌وهه‌ری جێبه‌جێ كران و كرداره‌كانمان بینی، یه‌كێك له‌وانه، پرسی ئاوە کە گرینگیه‌كی زۆری پێ دراوه و زۆر پۆند جێبه‌جێ كران و ژێر خانی ئاو بووژاوه‌ته‌وه، خاڵی دووه‌م، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێرە کە ده‌ستكه‌وتێكی گرینگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پایتەخت.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی دووربین گوتیشی: گرینگی‌دان به كه‌رتی كشتوكاڵ له ده‌ستكه‌وتێکی دیکەی حكوومه‌تە له ساڵانی ڕابردوو، چونكه ناردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و بەبازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران هه‌نگاوێكی زۆر ئه‌رێنی بوو، پێشتر پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ل و شیره‌مه‌نی هه‌بوون، ئێستا له كه‌لاره‌وه تا زاخۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی هه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌یه، هه‌ر له‌ته‌نیشت ئه‌و پڕۆژانه كارگه‌ی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هه‌یه، بەرهەمەکان جگه لە بازاڕی ناوخۆ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌كرێت.
پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد حه‌مه عه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: كه‌رتی كشتوكاڵی به‌پیشه‌سازی كراوه و ژماره‌یه‌ك سایلۆ بۆ به‌رهه‌می جووتیاران دروست كراون و چه‌ندین كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئالیك دروست كراون، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ن بۆ ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، كشتوكاڵ یه‌كێكه له كه‌رته گرینگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌كردار كاری له‌سه‌ر كراوه، من دڵنیام له كابینه‌ی ده‌یه‌م كه‌رتی ئاو و كشتوكاڵ لە خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان ده‌بن و زیاتر په‌ره‌یان پێ ده‌درێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكار هاووڵاتییان ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه گرینگییه‌كی زۆری به ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوه.
قائید میرۆ




