باڵیۆزی سویسرا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
باڵیۆزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
باڵیۆزی سویسرا هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد .




