عەلی حوسێن: پارتی حزبی قووڵایی بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییه له كوردستان

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییدا له سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه دا: پارتی حزبی جه‌ماوه‌ره، حزبی سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كانه، حزبی به‌رپرسیاره‌تی و به‌رگری و خۆڕاگری و ئاوه‌دانی و دیمومكراسی و په‌ره‌سه‌ندنی سیاسییە، وه‌ك حزبی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی 32 ساڵی ڕابردوودا.
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-هەڵەبجە - ڕاپەڕین) له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادر و جه‌ماوه‌ری لقی 21 و لقی 4، پاش هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه، وێڕای پیرۆزبایی کردن له جه‌ماوه‌ری سلێمانی و ده‌وربه‌ری و هه‌ڤاڵانی بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردندا، ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی، جارێكی‌تر خه‌ونی ئه‌وانه‌ی خسته گۆڕه‌وه كه پێیان وابوو پارتی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌سه‌ر پارتی به پێچه‌وانه ده‌رچوون و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پارتی ده‌نگی زیادی كردووه به سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا: پارتی مێژوویه‌كی قووڵی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، ده‌یان لینكی جه‌ماوه‌ریی له بازنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستاندا هەیە و هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه هاوته‌مه‌نی پارتین یان نیوه ته‌مه‌نی پارتین، ئێستا به‌شێكیان بوونه مێژوو و به‌شێكیشیان كه پێیان وابوو ده‌توانن له پارتی ببه‌نه‌وه نه‌ك نه‌یانتوانی به‌ڵكو به‌هێزترینیان نیو هێنده‌ی پارتیشی ده‌نگ نه‌هێناوە.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: پارتی ڕێز له دیموكراسی و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌گرێ و بڕوایه‌كی قووڵی به په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی و دیموكراتی و مونافسه‌ی دیموكراتی هه‌یه له كوردستان، له سه‌قامگیری و ئارامیدا پارتی پانتایی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز و به‌هێزتر ده‌بێ و له شه‌ڕ و به‌رگرییش له كوردستان پارتی سه‌لماندوویه‌تی به هه‌موو توانایه‌وه به‌رگری له خاك و خه‌ڵك ده‌كات و به‌رپرسیاره‌تی پرسی كوردی له ئه‌ستۆ گرتووه.
سه‌لاح جه‌لال




