"داوامان کردووە ئەندامێکی ژووری بازرگانی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئابووری ھەرێم"

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی پلانی خۆی كاری بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كردووه، گوتیشی: یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كان هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بوو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كابینه‌ی نۆیه‌م ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له جووڵه‌ی بازرگانی و نه‌هێشتنی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی کەوتوونەتە به‌رده‌م جووڵه‌ی بازرگانی، هه‌روه‌ها كاری بۆ هه‌مه‌جۆركردنی كه‌رتی ئابووری كردووه، هیوادارین كابینه‌ی نوێ ئیمتیازاتی زیاتر بدات به پیشه‌سازی و پیشه‌وه‌ران، هه‌تا كه‌رتی پیشه‌سازی ببوژێته‌وه و هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی.
سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌ولێر گوتی: یه‌كێك له هه‌نگاوەکانی كابینه‌ی ڕابردوو هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆبوو، چونكه له‌ڕێگه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری وڵات توانیومانه له ساڵانی ڕابردوو به‌رهه‌می جووتیاران ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكەین، ئه‌وه‌ش گرنگترین هه‌نگاو بوو له پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
گه‌یلان حاجی سه‌عید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: هه‌وڵمان داوه ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه پێشنیاره‌كانی ئابووری و بازرگانان و پیشه‌سازان بگه‌یه‌ندرێته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
قائید میرۆ




