سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 10/27 مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منیى عێراق بەگشتی کرا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.




