د. حەسەن ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو كە لە پشتی سەرکەوتنی پارتی بوون

هه‌ولێر-KDP.info- پسپۆرێكی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی باوەڕی وایه، خه‌ڵك هه‌ستی به‌وه كرد كه گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم هەیە و پارتیش كراوه‌ته ئامانج، بۆیه بۆ به‌رگری له قه‌واره‌ی هه‌رێم به دروستیان زانی پارتی به‌هێز بێت و هه‌روه‌ها به‌هێزیی پارتی، سه‌قامگیری و ئاشتی و ئاوه‌دانی به‌رهه‌م دێنێ، كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ راكێشانی سه‌ر‌نجی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا.
دكتۆر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، پسپۆری په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆکتۆبەری 2024 دا پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەرچاوی تۆمار کرد و نزیکەی 809 هەزار دەنگی بەدەست هێنا، بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ٢٣٠ هەزار دەنگ زیادی کردووە. ئەم هەڵبژاردنە بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی عێراق، 72%ی دەنگدەرانی بەخۆیەوە بینی کە هەم حەماسەتی گشتی و هەم متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن نیشان دا.
د. حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها باسی سه‌ركه‌وتنی پارتی و هۆكاره‌كانی كرد و گوتی: چەندین هۆکار لە پشت سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، گرنگیدانی حزبەکە بوو بە گەیاندنی پڕۆژەی گەشەپێدان و پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن لە بوونی هەرێمەکە بەرامبەر ئاڵنگارییەکانی بەغدا و زیاتریش، تەنانەت لە سلێمانی و هەڵەبجەش تەحەددیی پارتی کرا، بەڵام خزمەتگوزاری پێشکەش کرا كه ئه‌وه گرنگ بوو له‌سه‌ر ئاستی ئۆتۆریته‌ی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها لەم هەڵبژاردنەدا هەست دەکرا گەلەکۆمەکییەکی ئاشکرا لە پارتی دەکرێت و لە چوارچێوه‌ی بوونی پارتیدا هەڕەشە لە بوونی هەرێمەکە دەکرا، ئەمەش وای کرد خەڵکی کوردستان پاراستنی هەرێم لە دەنگدان بە پارتیدا بدۆزێتەوە و بریاری دروستیشی دا.
سه‌بارەت به ئاستی ده‌نگه‌كانی پارتی و گرنگی ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ پارتی و كوردستان له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی وه‌ك ده‌ستكه‌وت، دكتۆر حه‌سه‌ن پێی وابوو كه: ڕێژەی زۆری دەنگدەران و سەرکەوتنی بەرفراوانی پارتی ئاماژەیە بۆ زیادبوونی شەرعیەت بۆ ئەو حیزبە، کە کاریگەرییەکانی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات. بەمەش متمانەی گشتی نوێ بووەوە، دووپاتی جێگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لە هەرێم کردەوە، دوای ساڵانێک لە سەرکردایەتیکردن ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سرووشتی خۆیدا پشتیوانییە لە خزمەتگوزاری، لە ئاسایش و ئارامی، ئەمەش ڕۆڵی دەبێت لە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانیی زیاتر، چونکە سەقامگیریی سیاسی، هۆکارێکی چارەنووسسازە بۆ وەبەرهێنەران.
دەشڵێ: جگە لەوەش، دەرئەنجامەکە کاریگەریی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەردوو لایەنی بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها پشتیوانیی دەنگی زۆرینەی پارتی بۆ پاڵنانی ڕێبازێکی حوکمڕانی یەکگرتووتر و گشتگیرتر گرنگ بوو، کە دەبێتە مایەی بەهێزترکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
ناوبراو ئاماژەشی دا: ئەم سەرکەوتنە لە هەڵبژاردنەکاندا نەک هەر پێگەی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی چەسپاندووە، بەڵکو جەخت لەسەر حەزی خەڵک بۆ بەردەوامی لە ژێر سەرکردایەتیی بارزانی و بەرپەرچدانەوەی گێڕانەوەی ئۆپۆزسیۆن و بەرزکردنەوەی پێگەی ستراتیژی هەرێم دەکاتەوە.
سه‌لاح جه‌لال




