كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو: كاری له‌پێشینه‌ی پارتی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمه

هه‌ولێر-KDP.info- به گوته‌ی كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی پارتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كاری له‌پێشینه‌ی پارتی له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌شڵێ: كارنامه و به‌رنامه‌ی پارتی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
عوسمان قادر، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی په‌رله‌مانی كوردستان لە لیستی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: هەروەک چۆن پێشتر ئێمه له‌گه‌ڵ خەڵکی خۆمان بووینه، له داهاتووشدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌بین و هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و كارنامه‌یەی پارتی ئاماده‌ی كردووه، له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌ی داهاتوو دەیخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنەوە، به هه‌موو توانایه‌كیش كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ین كه پێویستن بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه گوتیشی: پارتی كار ده‌كات بۆ دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و كاری له‌پێشینه‌ی فڕاكسیۆنی پارتی له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووره، چونكه به هه‌بوونی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه، ده‌توانین زیاتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه.
عوسمان قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: هه‌ندێك به‌ربه‌ست نه‌بوونایه، ده‌نگی پارتی له‌وه‌ش زیاتر دەبوو، پارتی ته‌نیا خۆی به خاوه‌نی ده‌نگده‌رانی خۆی نازانێت، به‌ڵكو پارتی خۆی به خاوه‌نی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت و له قۆناغی داهاتوودا خزمه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات، هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی نیشتیمانی و دیموكراسییه و پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی به‌ده‌ستی هێناوه، خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كات.
قائید میرۆ




