مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەریم مەلاسەفی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەریم مەلاسەفی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەریم مەلاسەفی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەریم مەلاسەفی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤




