٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی جۆیس بلەو ئاراستەی کەسوکار و ھاوکارانی دەکات و دەڵێت، "زۆرترین تەمەنی خۆی لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستان بەسەر بردووە."

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر خاتوو جۆیس بلەو، دۆستی کورد و نووسەر و زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و ھاوکارانی لە ئەنستیتوی کوردی لە پاریس دەکەم. ھاوسۆز و ھاوخەمیانم.

خاتوو بلەو زۆرترین تەمەنی خۆی لە پشتگیریی گەلی کوردستان و خزمەت بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بەسەر بردووە. وەک دۆستێکی دڵسۆز و بە کار و بەرھەمەکانی، ھەمیشە لە یادماندا دەمێنتێەوە.

گیانی شادو یادی بەخێر

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار