پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خاتوو بلەو دەکەم.
خاتوو جۆیس بلەو، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی بەرھەم و لێکۆڵینەوە و چاپکراوەکانیدا، خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کردووە .خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان




