مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عومەر قادر کاکەڵڵا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ھەمین سۆران) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی ھەڤاڵی بەڕێز (عومەر قادر کاکەڵڵا) کرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز عومەر قادر کاکەڵڵا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ھەمین سۆران)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤




