ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا ئێستا مۆڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بارزگانی دراوه، ده‌شڵێ: به‌راورد به ساڵی ڕابردوو پڕۆژه بازرگانییه‌كان زیادیان كردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ، تا ئێستا مۆڵه‌ت به 60 پڕۆژه‌ی بازرگانی دراوه، مۆڵه‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌ی بازرگانین و كاریگریان له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ هەیە، چونكه چه‌ندی پڕۆژه‌ی بازرگانی ئه‌نجام بدرێن هه‌لی كار زیاد ده‌بێت و جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێت: به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی به پڕۆژه بازرگانییه‌كان دراوە له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئومێده.
نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی بازرگانی، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئەنجامدانی پڕۆژه‌ی بازرگانی له ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان دەکاتەوە، واته ئاسانكاری بۆ ئه‌و پڕۆژانه بکرێت كه له قه‌زا و ناحیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گرینگی‌دان به كه‌رتی بازرگانی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان.
قائید میرۆ




