٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانى دەستبەکاربوون پێشکەش بە قائیمقامى قەزای تەقتەق كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دواى فەرمانى مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە هێنانەکایەی قەزایی تەقتەق لە سنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حیدەرى، قائیمقامى قەزایی کۆیە، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانى دەستبەکاربوونی پێشکەش بە "ئاسۆ مستەفا" کرد، وەک قائیمقامى قەزایی تەقتەق به‌وه‌كاله‌ت.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە دەست بەکاربوونى وەک قائیمقامى قەزاکە و جەختى لە خزمەتکردنی خەڵکى دەڤەرەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاووڵاتیانى ناوچەکە کردەوە، کە شایستەى هەموو خزمەتێکردنێکن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار