مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ھێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و پرسە و سەرەخۆشی خۆمم گەیاندە ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".




