سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکات کە ئەمڕۆ چوارشەممە کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆکەوانی و ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکی دا بڵاوی کردەوە: سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین دژ بە تیرۆریزم.




