مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کەمال حەسەن) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی مامی، خوالێخۆشبوو (ڕەشید حسێن محەمەد) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی ھەڤاڵی بەڕێز (کەمال حەسەن) کرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ڕەشید حسێن محەمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤




