دژوار فایه‌ق: كێشه‌كانی عێراق له‌وه‌وه هاتوون ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكرێت

ئه‌وروپا -KDP.info- لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی له‌ڕێگه‌ی ویبنارهوه سیمینارێكی بۆ (دژوار فایه‌ق) نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 سازكرد، تێیدا ناوبراو تیشكی خسته‌ر سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كێشه‌كانی عێڕاق له‌سه‌ر ده‌ستوور، گوتیشی: كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه پابه‌ندی دەستوور نییه.
دژوار فایه‌ق، نوێنه‌ری هه‌رێم له لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: عێراق هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له ساڵی 1921 كه بووه ده‌وڵه‌ت به هه‌ڵه دروست بووه، دوای زیاتر له یه‌ك سه‌ده هێشتا خوێنڕشتن له عێڕاق به‌رده‌وامه، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی عێڕاقی له‌سه‌ر دامه‌زرا، ئاشكرایه عێڕاقی نوێش لە پێکەوە لکاندنی سێ لایه‌ن دروست کراوە، له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م عێڕاق زیاتر له یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدایه، زیاتر له‌یه‌ك كه‌لتوور و شارستانیه‌تی تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئەگەر هه‌ر له‌كاتی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێڕاق سیسته‌می فیدڕاڵی یان كۆنفیدرڕاڵی له عێراق جێبه‌جێ بكرابایه، ئه‌وكاتیش كێشه‌ی كورد چاره ده‌بوو، ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ڕوویان نەده‌دا.
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140 گوتیشی: لە جیهان .. ئه‌و وڵاتانه‌ی فره نه‌ته‌وه و فره كهلتورن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی نه‌بوایه دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ دەبوون، كێشه‌ی عه‌قلیه‌تی به‌غدا له‌وه‌دایه له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌ركه‌زییه بۆیه كێشه‌كان چاره نابن، ئێستا خاڵێكی دیكه‌ش زیاد بووه ئه‌ویش ده‌ستوه‌ردانی دهرهكییە، ئەو کێشانەی عێڕاق بەو دەردە برد بڕوا نەبوونە به شه‌راكه‌ت، كورد و سوننه به بهشداریكار له‌قه‌ڵەم ده‌دەن نه‌ك شه‌ریك، هه‌روه‌ها بڕوایان به فیدراڵی و دیموكراسی و ده‌ستوور نییه، له ساڵی 2009 سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌كرێ ئه‌وا عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێ و كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن."
دژوار فایه‌ق ڕوونی كرده‌وه: به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه كورد په‌نای برده به‌ر ڕیفڕاندۆم، چونكه ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكرێت، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140، 55 بڕگه و مادده‌ی ناو ده‌ستوور هه‌ن په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، عێڕاق ئاماده نییه جێبه‌جێیان بكات، هه‌ر دیكتاتۆریه‌تی به‌غدابوو په‌نای برده به‌ر چاره‌ی سه‌ربازی و 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هاوكاری ده‌ستێكی ناوخۆیی هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام دا، به‌داخه‌وه ئه‌و تاقمه‌ی به‌شداربوون له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بوون، به‌ڵام دواتر خه‌ڵكی كوردستانی بینیان، چوون به‌شداربوون له‌و له‌شكركێشییه‌ی كرایه سه‌ر كوردستان، به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و شنگال و خانه‌قین و مه‌خموور و هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردا بوون، هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدابوو، كورد به خوێنی پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی پاراست و ببووه ئه‌مری واقع له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ده‌ست دران.
دژوار فایه‌ق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: ئه‌گه‌ر نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه نه‌بوایه له پردێ و سحێلاو زۆر شوێنی دیكه دوژمن له 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیازی خراپی هه‌بوو، مه‌به‌ستیان نه‌هێشتنی كیانی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بوو ئه‌گه‌ر بۆیان بكرابایه.
قائید میرۆ




