پێنج پۆندی دی له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: تا ئێستا 33 پۆند له هه‌ولێر جێبه‌جێ كراون، بڕیاره پێنج پۆندی دیش دروست بكرێن.
ڕێبوار كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری پارێزگای هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، 45 پۆند له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن، تا ئێستا 33 پۆند چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌شێكیان ته‌واوبوونه و ئەوانەی دیش كاریان تێدا دەکرێت.
به‌ڕێوبه‌ره‌ی ئاودێری هه‌ولێر گوتیشی: بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك، پێنج پۆندی دیش له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروست بكرێن کە دوو دانەیان لە خانزاند و گرده‌ڕه‌شه دروست دەکرێن.
ڕێبواری كاكه‌یی ڕوونی كرده‌وه: به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و پۆندانه بۆ پاراستنی شاری هه‌ولێر له مه‌ترسییه‌كانی لافاو دروست كراون و كاریگه‌رییان هه‌بووه و ئامانجی خۆیان پێکاوە.
قائید میرۆ




