٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. ئاشتی هەورامی)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. ئاشتی هەورامی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی كرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی      

بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (د.ئاشتی هەورامی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۲ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار