کتێبی (بژاردەیەک لە گەواھی) لە نووسینی فازڵ میرانی کەوتە بەر دەستی خوێنەران

ھەولێر-KDP.info- کتێبی (بژاردەیەک لە گەواھی) لە نووسینی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە چاپ و دیزاینێکی پوخت و نایاب، کەوتە بەر دەستی خوێنەران.
لەم ڕۆژانەدا کتێبی (بژاردەیەک لە گەواھی) بەڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە چاپ و دیزاینێکی پوخت و نایاب، کەوتە بەر دەستی خوێنەران.
ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵێک وتار و لێدوان و وتەی ھەمەجۆر، کە فازڵ میرانی لە پەسندان و باسکردن و ستایشی ھاوڕێ و ھەڤاڵانی خۆی لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی، لە کات و شوێن و بۆنەی ھەمەجۆردا، وەک گەواھییەک دەرھەق بەو ھاوڕێ و ھەڤاڵانەی پێشکەشی کردوون.
ئەم کتێبە کە لە بنەڕەتدا بە زمانی عەرەبی بڵاو بووەتەوە، تاریق کارێزی کردوویە بە کوردی، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کەسانێکی مەرد و ڕەند، کە ژیانی خۆیان کردە بارمەتی تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، سەرەنجام بوون بە ناونیشانی شکۆ و سەروەری بۆ وڵات و نەتەوەکەیان.





