٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد و، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی گەیاندە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی.

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.

فەرحان حەق، گوتی: سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ھانی ھەموو سەرکردە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی کەشێکی ئارام، ھاوکات داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات ھەر ناکۆکییەکی ھەڵبژاردن لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە چارە بکەن و پڕۆسەی ھەڵبژاردن تەواو بکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات.

هەواڵی پەیوەندیدار