سەرۆک ئەرکان و هاوپەیمانان یەکخستنەوەی پێشمەرگەیان خسته بەرباسهوه

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگەدەکەن.
ئهمڕۆ سێشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2024، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە کاروباری فیرقەکان و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هەروەها بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان خرایە بەرباس.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنیان لەچوارچێوەی فیرقەکاندا.




