٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پارتی هێڵی سووری نییە بەڵام دەبێت لایەنەكان قەبارەی خۆیان بزانن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت كە پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام بەو مەرجەی هەر لایەنێك قەبارەی خۆی بزانێت.

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: هەرچەندە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی دەنگدان بەرزە و زۆر باشە.

گوتیشی: لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی پارتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

عەلی حوسێن هەروەها گوتی: بە تەنیا دەنگی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە لە هەر چوار پارێزگاكەدا.

بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی جەختیشی كردەوە كە بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.

 

سه‌لاح جه‌لال

هەواڵی پەیوەندیدار