سیروان حه‌مه شه‌ریف بۆ KDP: په‌یامی پارتی لە بانگەشە فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قووڵی نیشتمانی له پشت بوو

سلێمانی -KDP.info- پسپۆرێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی باسی ئه‌وه ده‌كات كه قەبارەی پارتی له‌و ده‌نگانه‌ی هێناویه‌تی زیاتره، ئه‌م حزبه نیشانیدایه‌وه حزبێكی سه‌رتاسه‌ریی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و به‌راورد ناكرێ به كۆمه‌ڵێك حزبی لۆكاڵی و بێ ڕوئیا و بێ داهاتوو.
سیروان حه‌مه شه‌ریف پسپۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به میتۆد و شێوازی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ره‌نجامی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی پارتی بانگه‌شه‌یه‌كی جوان بوو، نموونه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی بوو، دووربوو له ده‌مارگرژی و خۆسه‌پاندن، ئه‌و ده‌نگانه‌ی پارتی هێناویه‌تی هێشتا حه‌جمی ته‌واوی پارتی نییه، پارتی له ناو سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان لەوەش زیاترە، خه‌ڵكێكی زۆری پارتی .. وه‌ك باس ده‌كرێ په‌نجه‌مۆری نه‌یخوێندۆته‌وه، بۆیه ته‌خمین ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی زۆر له‌وه‌ش زیاتره كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هێناویەتی.
سیروان حه‌مه شه‌ریف باسی ئه‌وه‌ی كرد: بانگه‌شه‌ی پارتی زۆر جیاواز بوو له هی حزبه‌كانی دی، به‌ڕاستی ده‌بوو جیاوازیش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی سه‌رتاسه‌رییه، له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا خه‌ڵكی هاندا ده‌نگ به پڕۆژه بدات و تموحی ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كێ پرۆژه‌سازی ده‌كات ده‌نگ بەوە بدات، به‌ڵام بانگەشەی حزبه‌كانی دی بێ ڕوئیا بوو، بۆڵدترین میتۆدی بانگه‌شه‌یان ڕوخاندن و تێكدان و وێرانكردن بوو، به‌ڵام هی پارتی بونیاتنانی ئێستای تێدابوو بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش.
سیروان حه‌مه شه‌ریف گوتیشی: په‌یامی پارتی زۆر ڕوون بوو: دروشمی "ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری" به سوتفه نه‌گوتراوە، چونكه تا ئارامی نه‌بێت ئاوه‌دانی نابێت تا ئاوه‌دانی نه‌بێت پێكه‌وه‌یی مانای نییه و تا پێكه‌وه‌یی نه‌بێت خۆڕاگری ئه‌سته‌مه بكرێت، چونكه خاکی ئێمه له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاردا هه‌ڵكه‌وتووە كه زۆر لایه‌ن و وڵات هه‌نە به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه ئه‌م په‌یامه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قووڵی له پشت بوو، به جۆرێك پەیام به لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش ده‌دات كه ئێمه هه‌موو پێكه‌وه ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان بپارێزین.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م پشوودرێژیی و له‌سه‌ره‌خۆییه تۆمارکردنی ئەو سه‌ركه‌وتنە گه‌وره جه‌ماوه‌رییە بوو.
سه‌لاح جه‌لال




