٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هومام ئەلشەماع: عێراق و ناوچەكە پێویستیان به ‌كاریزمایی مەسعوود بارزانی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- كەسایەتییەکی ناسراوی عێراقی و شارەزای ئابووری، باس له‌ پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ دەکات و ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بارزانی بەردەوام كاری بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و عێراق كردووە. ئەم سەركردە گەورەیەی كورد پارێزەری ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیانە، بۆیە بە درێژایی مێژوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ڕۆڵ و خۆشەویستی و ڕێزی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بۆ ئەم سەركردە مێژووییە، دیار و لەبەرچاوە".

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان، دكتۆر هومام ئەلشەماع، كەسایەتیی ناسراوی عێراقی و شارەزای ئابووری، له‌باره‌ی كاریگه‌ریی كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كەدا،‌ به‌م شێوه‌یه‌ دەدوێت: "كاریزمایی و ڕۆڵی مێژوویی مەسعوود بارزانی، كە درێژكراوەی بیروباوەڕی سەركردەی گەورەی كورد مەلا مستەفا بارزانییە، ڕۆڵێكی نیشتمانپەروەری و ئاڕاستەیەكی ڕاست و دروستە، بەردەوام كاری بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و عێراق كردووە. ئەم سەركردە گەورەیەی كورد، پارێزەری ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیانە، بۆیە بە درێژایی مێژوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ڕۆڵ و خۆشەویستی و ڕێزی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بۆ ئەم سەركردە مێژووییە، دیار و لەبەرچاوە".

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌، نموونه‌ی گرنگیی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا باس ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "دوور لە بارگرژی و توندوتیژی، سەرۆک بارزانی بارودۆخەكەی بە سەردانێك بۆ بەغدا هێور كردەوە و پاڵپشتیی هەموو هەوڵێكیش دەكات، كە ئاكامە باشەكانی بڕژێتە ناو بەرژەوەندیی گەلانی عێراقەوە. مەسعوود بارزانی لێبووردە بوو بەرانبەر ئەو هێزانەشی زیانیان بە نەتەوەكەی و خێزان و بنەماڵەكەی گەیاندبوو، بۆیە عێراق و ناوچەكە پێویستیان بەم سەركردە مێژووییانەی وەكو مەسعوود بارزانی هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ڕۆژە سەختەكان و بارگرژییەكان، لە ئاكامی ئەم سیاسەتە حەكیمانەیەی سەرۆك بارزانی، بارودۆخە سەختەكان تێدەپەڕێنین و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش زیاتر ڕوو لە باشی دەكەن".

 

هەواڵی پەیوەندیدار