ئه‌شواق جاف: پرۆسه‌ی ده‌نگدان به هێمنی بەڕێودەچێت

سلێمانی-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌ڵێ، پرۆسه‌ی ده‌نگدان لە پارێزگای سلێمانی تا ئه‌م ساته‌وه‌خته بەھێمنی بەڕێوەدەچێت، به‌ڵام له هه‌ندێك بنكه به‌شێك له هاووڵاتیان گرفتی په‌نجه‌مۆریان هه‌یه.
دكتۆر ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی بۆردی (پێگه‌یاندن و رۆشنبیری و راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپه‌ڕین) ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یادی داستانی پردێیه، كه برا پێشمه‌رگه‌كانمان به چه‌كه‌كانی خۆیان داستانی مه‌زنی پردێیان تۆمار كرد و كوردستانیان پاراست، هه‌ر ئه‌مرۆ خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگه‌كانیان داستانی دیموكراسیی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن، خۆم وه‌ك یه‌كه‌م ده‌نگده‌ر له وێستگه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌م ده‌نگم دا و خۆم شاهیدی پرۆسه‌كه بووم كه به هێمنی ده‌ڕوات، كێشه‌یه‌ك نه‌بوو و هاووڵاتیان به گیانێكی ئەرێنی و جۆشوخرۆشەوە دێن به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ ئێمه دێته‌وه، له هه‌ندێك له بنكه‌كانی تر كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر هه‌بووه و نایخوێنێته‌وه، هاووڵاتیان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن په‌نجه‌كانیان بسڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جیهازی په‌نجه‌مۆر بیخوێنیته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكانه تا ئه‌م ساته ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه كه هیوادارین چاره‌سه‌ر ببێت، ئێمه هیوادارین و جەخت ده‌كه‌ینه‌وه پرۆسه‌كه به هێمنی بڕوات و كوردستان سه‌ركه‌وێت.
سه‌لاح جه‌لال




