٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە ھەنگاو دەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەست هێناوە. ئەم ئەنجامە، کە لەلایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە، دەکرێت وەک نیشانەیەکی بەهێزی پشتیوانیی جەماوەری بۆ سیاسەتەکانی پارتی لێک بدرێتەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، پارتی توانیویەتی زیاتر لە 86 ھەزار دەنگ لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن - هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە - بەدەست بهێنێت. ئەم سەرکەوتنە لە دەنگدانی تایبەتدا، کە بریتییە لە دەنگی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە و ھێزەکانی پۆلیس، گرنگییەکی تایبەتی هەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پارتی لە دەنگدانی گشتیدا سەرکەوتنی گەورە تومار دەکات.

شارەزایانی کاروباری ھەڵبژاردن نایشارنەوە کە: "ئەم ئەنجامانەی پارتی پێمان دەڵێن، کە پارتی توانیویەتی بە کردار بە بەرهەمی سیاسەتە ستراتیژییەکانی لە بواری ئاسایش و بەرگریی متمانەی یەکەمی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئەمنی و پۆلیسە."

سەرکەوتنی پارتی لە دەنگدانی تایبەتدا لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھەمیشە بە سەرۆکایەتیی پارتی، هەنگاوی بەرچاوی ناوە لە بوارەکانی چاکسازیی ئابووری و پەرەپێدانی ژێرخانی هەرێم.

چاودێرانی سیاسیی سەربەخۆ، دەڵێن: "سەرکەوتنی پارتی لە دەنگدانی تایبەتدا ڕەنگدانەوەی ئەو متمانەیەیە کە خەڵک بە تواناکانی ئەم پارتە هەیانە لە بەڕێوەبردنی هەرێم و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ."

هاوکات، کۆنسووڵی ئەمەریکا لە ھەولێر پەیامێکی ڤیدیۆیی راگەیاند، پێشوازی لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی دەنگدانی تایبەت کردووە و رایگەیاندووە: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.

ئەمڕۆش کە دەنگدانی گشتییە، چاوەڕوانکراوە کە پارتی ئەم سەرکەوتنە بەرفراوانتر دەکات. ئەمەش کاریگەریی قووڵی لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی هەرێمی کوردستان دەبێت.

هەروەك ئەمڕۆ (مەسروور بارزانی) سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: هیوادارم هاووڵاتییان  پاداشتی خزمه‌ت و ڕاستگۆیی بده‌نه‌وه‌، هیواداریشم ئه‌م هه‌ڵبژاردنە له‌ كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار