وه‌زیری ناوخۆ: تا ئێستا هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه ده‌چێت

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پیرمام ده‌نگی دا و پاشان ڕایگه‌یاند، هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان پاداشتی ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه كراون بده‌نه‌وه و ویژادنی خۆیان ئاسووده بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی 10ی 2024، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێڵی یه‌كه‌می پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له ئه‌ستۆی پۆلیسه و دوای ئه‌وانیش پێشمه‌رگه و زێڕه‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتنه و خۆشبه‌ختانه هه‌م له ده‌نگدانی تایبه‌ت و هه‌میش له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ تا ئێستا هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه ده‌چێت.
گوتیشی، جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان له پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گیانفیدایی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕیوه بچێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان پاداشتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بداته‌وه كه هه‌م پێشمه‌رگه و هه‌میش هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه، له‌م ڕۆژی ده‌نگدانه ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.




