٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی پارتی: خەڵك دەزانێت دەنگ بەكێ دەدات و كێ دەتوانێت وڵات بەڕێوە ببات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، وڵات هی هەمووانە و دەبێت بەیەكەوە بەڕێوەی ببەین دەشڵێت، خەڵكیش دەزانێت دەنگ بە كێ دەدات و كێ دەتوانێت ئەم وڵاتە بەڕێوە ببات".

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان ڕایگەیاند: "ئومێد دەكەین پڕۆسەكە بە ئارامیی و یەكترقبوڵكردن بەڕێوەبچێت و خەڵكیش دەزانێت دەنگ بە كێ دەدات و كێ دەتوانێت ئەم وڵاتە بەڕێوە ببات".

گوتەبێژی پارتی پەیوەست بە پێشێلكارییەكانی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت گوتی: ئێمەش وەك هەر لایەنێكی دیكە، بریكار و سەرپەرشتیارەكانمان لە بنكەكانی دەنگدان ئەگەر تێبینییەكیان هەبووبێت سكاڵایان تۆمار كردووە.

مەحموود محەممەد لەبارەی بارودۆخی دوای هەڵبژادن گوتی: "ئێمە وەك پارتی دەرگامان بۆ هەموو لایەنەكان كراوە بووە و كراوەش دەبێت، ئەگەر ئەو هەموو كەف و كوڵەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبوو، تەنیا بۆ بانگەشە بووبێت و شتی دیكەی لەپشتەوە نەبووبێت بێگومان دەبێت لێكتێگەیشتن هەبێت و وڵات هی هەمووانە و دەبێت بەیەكەوە بەڕێوەی ببەین."

هەواڵی پەیوەندیدار