سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی10ی2024، لە هەولێر بەشداریم لە پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، داوا لە گشت هاوڵاتییان دەکەم کە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەم مافە سەرەکییەی خۆیان پەیڕەو بکەن.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، لە پرۆسەی دەنگداندا، هەرێمی کوردستان براوه‌یە.




