٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ بۆ کۆمیسیۆن: ڕێکارەکان توند بکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات "لە پێناو سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێکارەکان توند بکەنەوە."

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوا بەدوای کۆبوونەوەی تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە پێناوی سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، بفەرموون کاری پێویست بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە.

-یەکەم، قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکانی دەنگدان پشکنین بکرێت و ڕێگا بە بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامیرا نەدرێت، تەنها ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نەبێت، کە ئەوانەی باجی ڕێگەپێدانیان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هەیە، ڕێگەپێدراون مۆبایل و کامێرا ببەنە ژوورەوە.

-دووەم، قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تا مەودای 150 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببننەوە.

-سێیەم، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان لە بنکەکانی دەنگدان بکرێتەوە تا مەودای 150 مەتر لە دووری بنکەکە.

-چوارەم، جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لێژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک  بۆی نییە بە جلی سەربازی لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار