مەسروور بارزانی: هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی دا.
كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام ده‌نگی دا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، هیوادارم هاووڵاتییان ده‌نگ بده‌ن و بڕیار له حكوومه‌تی داهاتوو بده‌ن، هیواداریشم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه بده‌ن یاری به چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.
گوتیشی، هیوادارم هاووڵاتییان پاداشتی خزمه‌ت و ڕاستگۆیی بده‌نه‌وه، هیواداریشم ئه‌م هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.




