سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: لە هه‌ڵبژاردندا کوردستان براوەیە

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پایته‌ختی كوردستان ده‌نگی دا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کوردستان براوەیە، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه گرنگه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه هاوكاربوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هیوادارین دوای هه‌ڵبژاردن به زووترین كات كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، ده‌خوازم هاووڵاتییان موماسه‌ره‌ی ماف و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، خۆشحاڵم كێشه‌كان له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه، جێگای شانازییه بۆ گه‌لی كوردستان حكوومه‌ت به ده‌نگدان دێته كایه‌وه، سندووقی ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه ئێستا له كوردستان هه‌یه..
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، ده‌ستووری عێراق كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت، له پێناو سه‌قامگیری بۆ عێراقیش پێویسته ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.




