٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر ٧ لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

لە دەنگدانی گشتی ٢ ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، لە ھەر چوار پارێزگای (ھەولێر - سلێمانی - دھۆک - ھەڵەبجە) ١٧٣ ناوەندی تۆماری دەنگدانی گشتی ھەیە و ١٢٦٦ بنکەی دەنگدان و ٦٣١٨ وێستگەی دەنگدان لەگەڵ سێ بنکەی ڤی ئای پی بۆ کەسایەتییەکان ھەیە.

کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوونە بە شێوەیەک، پارێزگای سلێمانی ٣٨ کورسی، پارێزگای ھەولێر ٣٤ کورسی، پارێزگای دھۆک ٢٥ کورسی و پارێزگای ھەڵەبجە سێ کورسیان ھەیە، ھاوکات لەم ھەڵبژاردنە ١٣٩ ھاوپەیمانی، لیست و کاندید بەشدارن.

پڕۆسەی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان تا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و پێشتریش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو کە بەھیچ شێوەیەک پڕۆسەکە درێژ ناکرێتەوە، چونکە دەنگدانەکە ئەلیکترۆنییە و لە کاتژمێر ٦ بەشێوەی ئەلیکترۆنی سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان ڕادەوەستن.

هەواڵی پەیوەندیدار