٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆک.. زیاتر لە ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتییەوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری دیکەی کادیر و ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حزبەکانی دیکە لە سنووری دھۆک وازیان لە ریزەکانی یەکێتی ھێنا و پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠ کەسە و بڕیاریان دا لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان  بەردەوامی بە خەباتی کوردایەتی و پارتایەتی بدەن.

زوبێر عەبدوڵڵا، کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکەی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی تاھیر محەمەد سەعید، ئەندامی مەڵبەندی چواری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دھۆک و چەند کادیری پێشکەوتووی کۆمیتەی دوو و سێی یەکێتی  و زیاتری ١٠٠ ئەندامی ئەو حیزبە بڕیاریان دا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە یەکێتی رابگەیەنن و پەیوەندی بە پارتییەوە بکەن، ئێمەش بەخێرھاتنیان دەکەین و دەرگای پارتی کراوەیە بۆ ھەموو خەڵک، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە کاروانی خەبات و خزمەت بدەن بۆ گەل و وڵاتی خۆمان.

کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو خەڵک و لە پێناو خەڵکیدا دامەزراوە، بۆیە ئەمڕۆ دەبینین ھەڤاڵان لەناو حیزبێکی دیکە دێنە ناو پارتی و دەبینن پارتی کاروانی خەبات و خزمەتکردنی وڵاتی ئێمە بەرەو پێشەوە دەبات، ئێمە بەخێرھاتنیان دەکەین بۆ ناوماڵی خۆیان و کوردایەتی و پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە، قەناعەتیان بۆ دروست بووە ئەمە لیستی خەبات و بەرخودانە و پشتگیریکردن لە مافی رەوای گەلی کوردە، بۆیە دووبارە بەخێرھاتنیان دەکەین.

تاھیر محەمەد سەعید، ئەندامی مەڵبەندی چواری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە پێویستمان زانی بێینە ناو ماڵی خۆمان و خاوەنی میللەتی کورد، ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ماڵی بارزانە و خاوەنی میللەتی کوردە و لە رۆژانی شەڕدا سینگیان کردۆتە قەڵغان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان بەرامبەر دوژمنان و لە کاتی کارەساتەکانیش بینیمان لە کارەساتی سرووشتیی دھۆک لە ھشکەڕۆ تەنیا پارتی خۆی لە خەڵکی ئێمە کردە خاوەن، بۆیە ئەوان خاوەن میللەتی ئێمەن و ئێمەش پشتگیری لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

زوبێر عەبدوڵڵا، کاگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، خەڵکی دھۆکی خۆشەویست لە لایەنە سیاسییەکانی دیکە ریزەکانی ئەوان جێدێڵن و دێنە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژانە تیم تیم لە لایەنەکانی دیکە دێنە لای ئێمە و پێشوازییان لێ دەکەین، ئەمەش ئەنجامی خزمەتی راستەقینەی پارتییە لە ماوەی ڕابردوودا و پارتی درێغی لە خزمەتکردن نەکردووە، بۆیە ھەمووان قەناعەتیان بۆ دروست بووە تەنھا بەرنامەی پارتی خزمەت دەکات و ئەوانیش دەتوانن لەو رێگەیەوە خزمەتی گەل و وڵات بکەن و ئەمڕۆش ٣٢٣ ئەندام و لایەنگری ھاوپەیمانیی نیشتیمانی و گۆڕان پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە، بۆیە ئەمڕۆ ١٢٢ کەس لە ھاوپەیمانیی نیشتیمانی بە سەرپەرشتیی محەمەد تاھیر سلێمان و ١٤٣ کەسی دیکە بە سەرپەرشتیی رەمەزان عەلی مەحموود لە ھاوپەیمانیی نیشتیمانی و ٥٨ ھەڤاڵی دیکە لە بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆیە ھەمووان پێیان وایە بەرنامەی پارتی راست و دروستە و مافی خەڵکی کوردستان بەدەست دێنێت، بۆیە ھەمووان ریفراندۆمچین و ئەوانەش دوێنێ ریفراندۆمچی بوون و ئەمڕۆش ھاتوون لە بەرەی ریفراندۆمچییەکان بن و بەردەوام دەبن تاوەکو ریفراندۆم دەگاتە ئەنجامی خۆی.

رەمەزان عەلی مەحموود لە ھاوپەیمانیی نیشتیمانی گوتی، ئێمە ھاتووین بە ھۆی ئەوەی نەمانتوانی لە ھاوپەیمانیی نیشتیمانی خزمەت بکەین و دەمانەوێت لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەتی وڵاتی خۆمان بکەین، بۆیە پشتیگری لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و پارتی تاکە حیزبە حزمەتی خەڵکی خۆمان بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار