ھەزار و ٥٧٨ کەسی لایەنەکانی دیکە پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر ئاشکرایکرد، لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ھەزار و ٥٧٥ کەس لە لایەنەکانی دیکە پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە.
سەباح حەسەن، بەرپرسی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە درێژایی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەزار و ٥٧٥ ئەندام و کادیر و بەرپرسی لایەنەکانی دیکە پەیوەندییان بە پارتی کردووە و پشکی شێریش بە یەکێتی دەکەوێت.
بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە ھەولێر گوتیشی: "تەنیا لەکاتی بانگەشە ھەزار و ٣٦٤ کەس لە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی پارتی، هاوکات لایەنەکانی دیکەش بەمشێوەیە.
نەوەی نوێ ١٠٤ کەس
یەکگرتوو ٢٠ کەس
گۆڕان ٢٥ کەس
بەرەی گەل ١٥ کەس
شیوعی ١٩ کەس
کۆمەڵ ٤ کەس
ھاوپەیمانی ٢٥ کەس
سۆشیالیست ٢ کەس
سەباح حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی پارتیەوە بەردەوامی ھەیە و ڕۆژانە خەڵک پەیوەندی بە ئۆرگانەکانمانەوە دەکات بۆ ئەوەی لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەبات بدەن و خزمەت بکەن.
قائید میرۆ




