٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەڕوان محەممەد: دوای کاتژمێر شەش ژماردنی دەستی دەنگدانی تایبەت دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  مەڕوان محەممەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاتژمێر شەش هەموو ئامێرەکانی دەنگدان ڕاستەوخۆ ڕادەوەستن و ڕاپۆرتی دەنگدانی تایبەت چاپ دەکەن، دوای ئەمەش دەست دەکرێت بە ژماردنی دەستی دەنگەکان.

گوتیشی: پرۆسەکە بەشێوەیەکی گشتیی تاوەکوو ئێستا لە شاری هەولێر بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچووە و لە 89 هەزار و 791 دەنگدەری تایبەت تەنیا %5 کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجە مۆریان هەبووە

هەواڵی پەیوەندیدار