دكتۆر جه‌لال گه‌یلانی بۆ KDP: لەسەر خروقاتەکانی هەڵەبجە، سكاڵامان گه‌یاندووەته كۆمیسیۆن

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه - راپه‌رین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ڵەبجه خروقاتێكی زۆر كراوه و به ته‌وجیهی لایه‌نێكی سیاسی گوشار له ده‌نگده‌ر كراوه وێنه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی بگرێت، له‌و شوێنانه‌ی بریكاری ئێمه ویستوویه‌تی ڕێگری له‌و خروقاته بکرێت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ئێمه دوو سكاڵامان لە کۆمیسیۆن تۆمار كردووه، یه‌كه‌م له كۆی پرۆسه‌كه له‌و سنووره، دووه‌م لەسەر لێدان له نوێنه‌ره‌كه‌مان.
دكتۆر جه‌لال گه‌یلانی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپه‌رین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لە هەرێمی کوردستان، ده‌نگدانی تایبه‌ته بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئێمه به وردی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین، به داخه‌وه پرۆسەکە هه‌ندێك كه‌موكورتی تێدایه، له سنووری هه‌ڵەبجه له هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان مۆبایل به‌كارهێنراوه كاتی ده‌نگدان، به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن ڕێگه پێدراو نییه ده‌نگده‌ر مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆی بباته ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان، به پێی زانیارییه‌كان بردنی مۆبایل بۆ ئه‌و بنكانه بۆ ئه‌وه بووه ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ئیجبار كراون وێنه‌ی ده‌نگدانیان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان دڵنیا بن ته‌وجیهاتی لایه‌نێكی سیاسی‌یان جێبه‌جێ كردووه و ده‌نگیان پێی داوه.
د.جه‌لال هه‌روه‌ها گوتی: گوشارێك هه‌یه له‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن، به‌شێكیان ناتوانن ڕێگری له گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ته‌وجیهی سیاسی‌یان داوه بکەن، به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه زه‌وتكردنی ئازادی و ئیراده‌ی ده‌نگده‌ره، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه سكاڵامان تۆمار كردووه و چاوه‌ڕێین كۆمسیۆن له ژینگه‌یه‌كی ئارام و ئازادانه‌دا كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و پشتیوانی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: له‌و شوێنانه‌ی بریكاره‌كانی ئێمه ویستوویانه ڕێگری بكه‌ن له‌و خروقاتانه‌ی كراون، هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كراوه و لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن، له نوێنه‌رێكی یاسایی ئێمە دراوە، ئه‌وه‌شمان كردووه به سكاڵا، ئێمه نیگه‌رانی پرۆسه‌كەین، به‌ڵام به گشتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه بۆ ئێمه گرینگه كه به هێمنی و ئارامی بەڕێوە بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سكاڵاكانمان گه‌یاندۆته كۆمیسیۆن، به‌و ئومێده‌ی به‌شێك له‌و كه‌موكورتی و خروقاتانه‌ی هه‌یه ڕاست بكرێته‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




