پارێزگاری هەولێر: هەموو ئامادەکاریەکمان بۆ هەڵبژاردنی گشتیش کردووە

ههولێر-KDP.info- ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەردانی هەموو وێستەگانی پارێزگای هەولێرمان کردووە، تائێستا هیچ کێشەیەک دروستنەبووە دهشڵێ، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی گشتی و هیوادارین هەڵبژاردنی گشتیش وەک هەڵبژاردنی تایبەت لە پارێزگای هەولێر بە باشی بەڕێوەبچێت".
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە بەیانییەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانی هەموو وێستەگانی پارێزگای هەولێرمان کردووە، تائێستا زۆر بە باشی بە ڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک دروستنەبووە".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی، "لە هەڵبژاردنی تایبەت دا 89 هەزار و 791 دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە، هیوادارم هەموو ئەو کەسانەی مافی دەنگدایان هەیە بەشداری بکەن".
ئۆمێد خۆشناو لە بارەی هەڵبژاردنە گشتییەکانەوە گوتی، "ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی گشتی، هیوادارم هەڵبژاردنی گشتیش وەک هەڵبژاردنی تایبەت لە پارێزگای هەولێر بە باشی بەڕێوەبچێت".
کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4٪ـی کۆی دەنگدەران. لە پارێزگای هەولێر (89 هەزار و 791 دەنگدەر) لە 62 بنکە دەنگ دەدەن.




