عەلی تەتەر باسی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک دهكات

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئارام و ئاسایی و بێ کێشە بەڕێوە دەچێت، هیوای خواست تا تەواوبوونی پرۆسەکە، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوو نەدات."
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیەند، "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە بەڕێوە دەچێت، هیوای خواست تا تەواوبوونی پرۆسەکە، هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بەشدایی باشە، هیوادارە ئەوانەی ماون بێ هیچ کێشەیەک و بەشێوەیەکی ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن، و بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە 20ـی مانگ هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان ڕوو نەدات."
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 18-10-2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.




