٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەتی بڵاو کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی، 18-10-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەتی تا كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند: تا كاتژمێر 12:00 كۆی گشتیی رێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەت لە بنكەكانی دەنگدان بریتی بووە لە 70%.

ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکان:

- هەولێر: 70%

- سلێمانی: 67%

- دهـــــۆک: 77%

- هەڵەبجە: 64%

- نەینەوا: 30%

- بەغدا: 67%

- کەرکووک: 43%

- ئەنبار: 7%

- سەڵاحەددین: 67%

- دیالە: 56%

- واست: 3%

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 18-10-2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن.

ژمارەی دەنگدەری تایبەت بەپێی بازنەکان:

بازنەی هەولێر: 89 هەزار و 791 دەنگدەری تایبەت

بازنەی سلێمانی: 78 هەزار و 661 دەنگدەری تایبەت

بازنەی دهــــــۆک: 46 هەزار و 556 دەنگدەری تایبەت

بازنەی هەڵەبجە: 952 دەنـگـدەری تــایـــبـەت

دووسبەیش یەکشەممە، 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن. 

هەواڵی پەیوەندیدار