سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

ئەنقەرەKDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/16 له ئه‌نقه‌ره، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى توركییان له ناوچه جیاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى توركیا، به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جیاكاندا نیشان دا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئالۆزییه‌كان بگیرێت و كێشه‌كان ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوون.





