سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وە

ئەنقەرەKDP.info- له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ توركیا و پاش گه‌ییشتنى به ئه‌نقه‌ره، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز ئیبراهم كالن به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا ئاماده بوو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخ و ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.






